خۆپیشاندانی ئێعترازی له‌ فه‌نلاند

571
رۆژی شه‌ممه‌ ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی فه‌نلاند، وێڕای جه‌ماوه‌ری ناڕازی به‌ سیاسه‌تی لیبڕاڵی ده‌وڵه‌تی فه‌نلاند، له‌ شاری هێلسێنكی خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، زیاتر له‌ ده‌ هه‌زار كه‌س له‌ كرێكاران، ژنان، لاوان، خوێندكاران، خانه‌نشین كراوان، ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كان، ئه‌حزاب و جه‌ریاناتی چه‌پ و كۆمۆنیست و نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی ئێستای ئه‌م وڵاته‌ و هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی ژینگه‌ و ئاشتی، له‌م خۆپیشاندانه‌ به‌شداریان كرد. ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌ژێر ناوی “جه‌ماوه‌ر له‌دژی ده‌وڵه‌ت”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سیاسه‌تی ریازه‌تیی ده‌وڵه‌ت، دابه‌زینی خه‌ده‌ماتی كۆمه‌ڵایه‌تی و داسه‌پاندنی یاسای دژه‌ كرێكاری، به‌ڕێوه‌چوو.