به پیێ راپورته‌كان، رۆژی ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز لانیكه‌م ٣٠ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی كۆره‌ی جنووبی به خۆپیشاندان له شاری “سێئول”، خوازیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته بوون.
به پیێ راپورتی” هه‌واڵنێری فه‌رانسه”، ناڕازییان سه‌رۆك كۆماری “كۆره‌ی جنووبی”یان به تۆمه‌تی ئه‌وه‌یكه كرێكاران و گوندنشینانی كردۆته قوربانی سه‌رمایه‌دارانی گه‌وره، مه‌حكووم كردووه. خۆپیشانده‌ران ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌شیان له سه‌رۆك كۆماری كۆره‌ی جنووبی گرتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ده‌قی كتێبه ده‌رسییه‌كانی گۆڕیوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه پیشووتر ده‌وڵه‌تی كۆره‌ی جنووبی لێدانی ماسك له خۆپیشاندانه‌كانی قه‌ده‌غه كردبوو، زۆرێك له خۆپیشانده‌ران ماسكیان بهسهروچاو به‌ستبوو.