خۆپیشاندانی به‌رینی خه‌ڵكی ئیسرائیل

630
هه‌زاران هاوڵاتی ئیسرائیل له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سیاسه‌تی داگیركه‌رانه‌ی “بنیامین نه‌تانیاهۆ” سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل، له‌ هه‌رێمه‌ داگیر كراوه‌كانی فه‌له‌ستین، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ناڕازییان له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ رێكه‌وتنی كاربه‌ده‌ستانی رژیمی ئیسرائیل و شیركه‌ته‌ گه‌وره‌كانی وزه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی له‌ فه‌له‌ستین، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. ئه‌م رێكه‌وتنه‌ گرینگه‌ی وزه‌ له‌ نێوان كابینه‌ی ئیسرائیل و كۆنسێرسیومی پێكهاتوو له‌ شیركه‌تی ئامریكایی “نۆبێل ئێنرژی” و “دێلێك گروپ” بۆ به‌هره‌به‌رداری له‌ پاشكه‌وتی گازی سروشتی له‌ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ پێكهاتووه‌.