خۆپیشاندانی به‌رینی خه‌ڵك له‌ عێراق

250
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری ئه‌لعه‌ره‌بییه‌، رۆژی جومعه‌ ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، جارێكی تر ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ خه‌ڵكی عێراق له‌دژی گه‌نده‌ڵی ماڵی ده‌وڵه‌ت، رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. ناڕازییان له‌ چه‌ندین ئۆستانی عێراق له‌وانه‌ دیاله‌، رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری چاكسازی سیاسی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی ماڵی و ئیداری بوون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، دادگای به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی له‌ عێراق رایگه‌یاندووه‌: زیاتر له‌ ٩٠ په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ ده‌ستووری كار دایه‌. هه‌ندێك له‌م په‌روه‌ندانه‌ پێوه‌ندیان به‌ وه‌زیران یان نوێنه‌رانی پێشوو و ئێستای عێراقه‌وه‌یه‌. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا “فواد مه‌عسوم” سه‌رۆك كۆماری عێراق، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ له‌ قسه‌ و باسێكدا رایگه‌یاند: حوكمی ئێعدامی ژماره‌یه‌ك له‌ تۆمه‌تبارانێك كه‌ له‌ ده‌وره‌كانی پێشووی سه‌رۆك كۆمارییدا به‌ بیلاته‌كلیف مابوونه‌وه‌، ته‌ئید و ئیمزا كردووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →