خۆپیشاندانی به‌رینی ژنان له‌ ئیسرائیل

444t

به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ هه‌زاران ژنی ئیسرائیلی به‌ وه‌ڕێخستنی خۆپیشاندان، خوازیاری سۆڵح له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینه‌كان بوون.
لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ی “ژنان شه‌هامه‌تی ئاشتیان هه‌یه‌” ده‌ڵێن، پاش هه‌ڵبژاردنی پارلمانی ئیسرائیل ده‌بێ بابه‌تی ئاشتی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌كان بابه‌تی سه‌ره‌كی سیاسه‌تمه‌دارانی ئیسرائیل بێت. له‌ جه‌ریانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌، هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی ئاشتی دروشمگه‌لێكی وه‌ك: “ژنان شه‌هامه‌تی ئاشتیان هه‌یه‌”، “ئێمه‌ به‌ په‌یمانی ئاشتی ده‌نگ ده‌ده‌ین” و “ئێمه‌ ژیان هه‌ڵده‌بژێرین”یان به‌رز كرده‌وه‌. بزووتنه‌وه‌ی “ژنان شه‌هامه‌تی ئاشتیان هه‌یه‌” له‌ كاتی شه‌ڕ و هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خه‌ڵكی لێواری غه‌زه‌ له‌ هاوینی رابردوو پێكهات. شایانی باسه‌ له‌ ئاكامی شه‌ڕی غه‌زه‌ له‌ هاوینی ساڵی ٢٠١٤، زیاتر له‌ ٢٢٠٠ فه‌له‌ستینی كه‌ به‌ زۆری كه‌سانی مه‌ده‌نی بوون، گیانیان له‌ده‌ستدا.