خۆپیشاندانی به‌رین بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی فاره‌قین

784
رۆژی جومعه‌ ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌زاران هاوڵاتی شاری “دیاربه‌كر” له‌دژی هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ بۆسه‌ر شارستانی “فاره‌قین”، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
خۆپیشانده‌ران له‌ به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی ته‌شیكلاتی “ده‌ به‌ په‌” كۆبوونه‌وه‌ و به‌ره‌و ساختمانی ناوه‌ندی ته‌شكیلاتی “ده‌ به‌ په‌” له‌ دیاربه‌كر وه‌ڕێكه‌وتن. ناڕازییان له‌ رێگادا دروشمی “بژی خۆڕاگری فاره‌قین”یان به‌رز كرده‌وه‌. پۆلیسی توركیه‌ به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ گولله‌ی گازی هێرشی كرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران. شایانی باسه‌ تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ ئاماری قوربانیانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.