خۆپیشاندانی به‌رین له‌دژی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی ئۆپێك له‌ فیلیپین

667
به‌ پێی راپۆرتی بی بی سی، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی ناڕازی فیلیپین له‌دژی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی ئۆپێك، خۆپیشاندانێكی به‌رینیان له‌ “مانیل” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌برد.
خۆپیشانده‌ران به‌ راگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه‌ وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك له‌ وڵاتانی هه‌ژارتر “سوئیستفاده‌” ده‌كه‌ن، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی “دانیشتنی سه‌رانی سازمانی هاوكاری ئابوری ئاسیا ـــ ئۆقیانوسی ئارام”، بوون. شایانی باسه‌ ناڕازییان پێكهاتوو له‌ گروپه‌ جه‌ماوه‌ریی، خوێندكاریی و كرێكارییه‌كان له‌ شاری مانیل له‌گه‌ڵ پۆلیسی دژه‌ شورش تێكهه‌ڵچوون. پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردن به‌ خۆپیشانده‌ران له‌ باتۆم و ئۆتۆمبیلی ئاوپاش كه‌ڵكی وه‌رگرت. شایانی باسه‌ دانیشتنی ئۆپێك له‌ مانیل سه‌باره‌ت ناكۆكی دوو وڵاتی فیلیپین و چین له‌سه‌ر خاوه‌نداریه‌تی به‌شێك له‌ ده‌ریای جنوبی چینه‌.