خۆپیشاندانی به‌رین له‌دژی ده‌وڵه‌تی ئاڵبانی

743
به‌ پێی راپۆرتی یۆرۆنیوز، ناڕازییان له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئاڵمان له‌شاری “تیرانا” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
ناڕازییانی ده‌وڵه‌تی ئاڵبانی به‌ هاویشتنی هێلكه‌ به‌ره‌و ساختمانی سه‌رۆك وه‌زیریی له‌ تیرانا، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌دژی “ئیدی راما” سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌و وڵاته‌ ده‌ربڕی. شایانی باسه‌ ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ له‌ بیست و پێنجه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی خوێندكاران له‌دژی ده‌وڵه‌تی پێشوو روویداوه‌. له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا گه‌لێك كێشه‌ و گرفتی ئابوری له‌م وڵاته‌ په‌ره‌یسه‌ندووه‌ و نه‌یاران، سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌م وڵاته‌ به‌ گه‌نده‌ڵی ماڵی و بێ كه‌فایه‌تی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م گرفتانه‌ ده‌زانن. به‌ وته‌ی ناڕازییان، سیاسه‌ته‌كانی هه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌ت كۆچكردنی خه‌ڵك به‌ره‌و وڵاتانی رۆژئاوایی لێكه‌وتۆته‌وه‌.