رۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هه‌زاران خه‌ڵكی ناڕازی له لێواری رۆژئاوای رووباری ئۆردۆن له‌دژی سه‌فه‌ری “جان كری” وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا بۆ فه‌له‌ستین، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌م خۆپیشاندانه ناڕه‌زایه‌تییه‌دا وێڕای ئاماژه به لایه‌نگری به‌ته‌واوه‌تی جان كری له هه‌ڵوێستی رژیمی ئیسرائیل، به وتنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێك، ئامریكایان به پشتیوانی له تێرۆریسمی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل تۆمه‌تبار كرد.