خۆپیشاندانی به‌رین له‌دژی سیاسه‌تی ریازه‌تی ئابوری له‌ یونان

48
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، هه‌زاران هاوڵاتی له‌ یونان له‌دژی پێشنیاره‌ ئابوورییه‌كانی یه‌كیه‌تی ئوروپا، له‌ شاری “ئاتێن” خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، “ئه‌لكسیس سیپراس” سه‌رۆك وه‌زیری یونان، چاره‌نووسی سیاسی خۆی له‌ ئاكامی رێفراندۆمی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ دیاری كرد. ناوبراو له‌ ئاكامی وتووێژێك كه‌ شه‌وی دووشه‌ممه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنی سه‌رتاسه‌ری یۆنان بڵاو كرایه‌وه‌، رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی به‌ دانانی مه‌رجی ناوه‌نده‌كانی یارمه‌تیده‌ر رێبكه‌ون، ده‌ست له‌ كار ده‌كێشێته‌وه‌. له‌ وڵامی وته‌كانی سیپراس، خۆپیشاندانێكی هه‌زاران كه‌سیی له‌ ئاتێن له‌دژی سیاسه‌ته‌كان و پێشنیاره‌كانی ریازه‌تیی ناوه‌نده‌كانی جیهانی یارمه‌تیده‌ر، رێكخرا.