رۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، ده‌یان هه‌زار كه‌س له “ئێتیوپی”، له‌دژی كوشتنی ٢٨ مه‌سیحی ئه‌م وڵاته له‌لایه‌ن گروپی ئیسلامگه‌رای داعش له لیبی، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.ئه‌م خۆپیشاندانه هه‌روه‌ها بووه ده‌رفه‌تێك كه خه‌ڵك به بارودۆخی ئابووری ئه‌م وڵاته ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن. یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران رایگه‌یاند: “خه‌ڵكی ئێتیوپی سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی مه‌دره‌كی ته‌حسیلی، ناتوانن كار بدۆزنه‌وه. به‌م پێیه بۆ هه‌ڵهاتن له بێكاری، ناچار ده‌بن بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار بۆ وڵاتانی هاوسنوری وڵاته‌كه‌یان، كۆچ بكه‌ن.