رۆژی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی وڵاتی مۆلداوی له ناڕه‌زایه‌تی به گه‌نده‌ڵی ماڵی ده‌وڵه‌ت له شاری “كیشیناو” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.ناڕاییان به وتنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێكی دژه ده‌وڵه‌تی، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته بوون. شه‌پولی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له مۆلداوی پاش ئه‌وه ده‌ستیپێكرد كه ههواڵهگهلێك سه‌باره‌ت به ئێختلاسی بانكیی یه‌ك میلیارد دۆلاریی له‌م وڵاته بڵاو كرایه‌وه. له جه‌ریانی خۆپیشاندانه‌كه‌دا، پۆلیس به هێرش بۆسه‌ر ناڕازییان ژماره‌یه‌كیانی لێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. شایانی باسه مۆلداوی وڵاتێكی بوچك له ئوروپای شه‌رقییه.