خۆپیشاندانی به‌رین له‌ ئارژانتین

 

375t

به‌ پێی راپۆرتی بی بی سی، مانگێك دوای مه‌رگی گوماناوی دادستانی ئارژانتین، ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ “بوینێس ئایرێس” خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
له‌ جه‌ریانی ئه‌م رێپێوانه‌، ناڕازییان پوستێرگه‌لێك به‌ ناوه‌رۆكی “من نیسمه‌نم و حه‌قیقه‌ت و عه‌داڵه‌ت” هه‌ڵگرتبوو. شایانی باسه‌ “ئالبێرتۆ نیسمه‌ن” كه‌ مانگێك له‌وه‌پێش ته‌رمه‌كه‌ی له‌ ئاپارتمانه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه‌، رایگه‌یاندبوو به‌ڵگه‌كه‌لێكی له‌ به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ ده‌ریده‌خات سه‌رۆك كۆماری ئارژانتین له‌ جه‌ریانی په‌روه‌نده‌ی بۆمبگوزاری ناوه‌ندی یه‌هودییه‌كان له‌ بوینێس ئایرێس به‌ شێوه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستی هه‌بووه‌.