خۆپیشاندانی به‌رین له‌ ئه‌فغانستان

635
به‌ پێی راپۆرتی بی بی سی، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئێعدامی حه‌وت كه‌س له‌ “زابۆل”، له‌ شاری كابۆل خۆپیشاندانێكی به‌رینیان وه‌ڕێخست.
خۆپیشانده‌ران له‌ ویلایه‌تی “په‌شتوون، هه‌زاره‌، تاجیك و ئۆزبه‌ك” و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی له‌ حاڵێكدا ته‌رمی كوژراوه‌كانیان هه‌ڵگرتبوو، چوونه‌ به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان و خوازیاری دابین كردنی ئه‌منیه‌ت و به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی عه‌داڵه‌ت بوون. ژنانی به‌شداربوو له‌م خۆپیشاندانه‌ ته‌رمی “شۆكرییه‌” كچۆڵه‌یه‌ك كه‌ یه‌كێك له‌ قوربانییه‌كانه‌، به‌ره‌و ئه‌رگ گواسته‌وه‌. خه‌ڵكی ناڕازی رایانگه‌یاند: “تا كاتێك كه‌ وڵامێك به‌ داواكارییه‌كانیان نه‌درێته‌وه‌، ته‌رمه‌كان له‌ وروودیی ئه‌رگ ده‌هێڵنه‌وه‌.” جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌ گروپی داعش حه‌وت كه‌سی مه‌ده‌نیان له‌ ئه‌فغانستان ئێعدام كرد. قوربانیان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌ بارمته‌گیراوی قه‌ومی “هه‌زاره‌” بوون.