خۆپیشاندانی به‌رین له‌ سپانیا

741
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ خه‌ڵكی سپانیا له‌دژی نیزامی پاشایه‌تی زاڵ به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌، رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری “مادرید” و خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
خۆپیشانده‌ران خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نیزامی پاشایه‌تی له‌ وڵاتی سپانیا و جێگیر كردنی نیزامی جمهوری بوون. شایانی باسه‌ ناڕازییان، خاندانی پاشایه‌تی سپانیا به‌ هۆكاری كێشه‌ و گرفتی ئابوری و سیاسی ئه‌و وڵاته‌ ده‌زانن.