خۆپیشاندانی به‌رین له‌ عێراق

308
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێریی “ئه‌لعه‌ره‌بیه‌” رۆژی جومعه‌ ٦ی مانگی خه‌رمانان، ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ خه‌ڵكی به‌غدا و شاره‌كانی ده‌ورووبه‌ری له‌ مه‌یدانی ته‌حریری به‌غدا، جارێكی تر خۆپیشاندانی به‌رینیان وه‌ڕێخست.خۆپیشانده‌ران جارێكی تر سه‌باره‌ت به‌ گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌تی و ئیداری له‌م وڵاته‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری سزادانی به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌ت و چاكسازییه‌كان له‌م بواره‌دا بوون. چه‌ند سه‌عات به‌رله‌ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م خۆپیشاندانه‌، سه‌رۆك وه‌زیری عێراق بڕیاری دا تا ناوچه‌یه‌ك له‌ ناوه‌ندی به‌غدا كه‌ ده‌فته‌ره‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان له‌وێدا هه‌ڵكه‌وتوون و ناسراون، به‌ “ئه‌لخه‌زرا یان ناوچه‌ی سه‌وز”، به‌رووی هه‌موو كه‌سێكدا بكرێته‌وه‌. ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ زۆریی شوێنی جێگیر بوونی رێكخراوه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان و باڵوێزخانه‌ خارجیه‌كانه‌. حه‌یده‌ر عێبادی هه‌روه‌ها خوازیاری كرانه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی عێراق بۆ هاتۆچووی هاوڵاتیان بوو كه‌ له‌ لایه‌ن گروپه‌ سیاسییه‌كان و به‌رپرسانی ده‌سترۆیشتوو به‌سترابوو. ئه‌م چاكسازییه‌ پاش چه‌ندین هه‌فته‌ ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌ به‌غدا و شاره‌كانی باشووری عێراق روویداوه‌.