رۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، له جه‌ریانی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی سه‌دان كه‌س له لایه‌نگه‌رانی ئه‌حزابی میللیگرا له به‌رامبه‌ر پارلمانی ئۆكراین له شاری “كیێف” و روودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز، ده‌یان كه‌س بریندار بوون.به پێی راپۆرتی “یورۆنیۆز”، له‌م ته‌قینه‌وه‌یه لانیكه‌م كه‌سێك كوژرا و نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له هێزه‌كانی گاردی میللی بریندار بوون. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له په‌راوێزی تێكهه‌ڵچوونی پۆلیس و خۆپیشانده‌رانی توڕه، دوابه‌دوای ئه‌وه روویدا كه پارلمانی ئۆكراین گه‌ڵاڵه‌ی چاكسازی له شه‌رقی ئۆكراینی په‌سه‌ند كرد. به هۆی ئه‌م چاكسازیه، ده‌وڵه‌تی ئۆكراین به ناوچه‌گه‌لێك له رۆهه‌ڵاتی ئۆكراین كه له ژێر كۆنتڕۆڵی جیایخوازان كه له‌لایه‌ن “روسیه”وه پشتیوانیان لێده‌كرێت، خودموختاریهكی زۆرتر ده‌به‌خشێت. پۆلیس پێشی به نزیك بوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و پارلمان گرت و ئه‌وانیش به به‌رد، بۆمبی ده‌ستكرد و مێڵه‌ی ئاسنین هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیس و له‌خۆیان به‌رگریان كرد. پۆلیس بۆ بڵاوه پێكردن به خۆپیشانده‌ران، له گازی فرمێسك‌ڕێژ كه‌ڵكی وه‌رگرت و ده‌یان كه‌سیشی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.