له جه‌ریانی تیكههڵچوونهكانی نێوان خوێندكارانی خۆپیشانده‌ر و هێزه نیزامیه‌كان له پێته‌ختی وڵاتی “تۆگۆ”، ٤٣ كه‌س بریندار و ژماره‌یه‌كیش ده‌ستبه‌سه‌ر كران.ئه‌م تیكهه‌ڵچوونانه كاتێك روویدا كه هێزه نیزامییه‌كان هه‌وڵیان دا گروپێك له خوێندكاران كه به‌مه‌به‌ستی كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه له شاری “گۆلی” خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخستبوو، بڵاوه پێبكه‌ن. شایانی باسه، زۆربه‌ی مه‌دره‌سه و نه‌خۆشخانه‌كانی تۆگۆ له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه بوونی حه‌قده‌ستی كرێكاران و كارمه‌ندان، به داواكاری یه‌كیه‌تی كرێكارانی ئه‌م وڵاته، له مانگرتن دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌م مانگرتنه كه چه‌ندین هه‌فته له‌وه‌پێش دهستێپكرد و چه‌ندین جار راگیرا، به بۆنه‌ی به بۆنبه‌ست گه‌یشتنی وتووێژه‌كانی نێوان ئه‌م یه‌كیه‌تییه و ده‌وڵه‌ت، ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ستیپێكرد