رۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به سێهه‌مین ده‌وری پاڵێوراوی “نكورۆنزیزا” بۆ سه‌رۆك كۆماریی له ده‌وڵه‌تی “برۆندی”، توندوتێژیی لێكهوتهوه.به پێی راپۆرتی “یۆرونیۆز”، پاش دوو رۆژ راگیران، رۆژی دووشه‌ممه تێكهه‌ڵچوون و نائارامییه‌كان جارێكی‌تر له شه‌قامه‌كانی پێته‌ختی جمهوری ئافریقایی برۆندی ده‌ستیپێكرده‌وه. ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌دژی سێهه‌مین پالێوراوی سه‌رۆك كۆماریی “نكورۆنزیزا” له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆك كۆماریی، چووه نێو دووهه‌مین هه‌فته‌ی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه. رۆژی دووشه‌ممه له جه‌ریانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه، لانیكه‌م چوار كه‌س كوژران و زیاتر له ٤٥ كه‌سیش بریندار بوون. شایانی باسه، شه‌پۆلی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه له هه‌فته‌ی رابردۆوه ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا لانیكه‌م ١٣ كه‌س له‌وانه ١٠ كه‌سی مه‌ده‌نی و زیاتر له ٦٠٠ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.