خۆپیشاندانی توندوتیژانه ‌له‌ فه‌له‌ستین

420t

به‌ پێی راپۆرتی رۆیتێرز، رۆژی جومعه‌ ٨ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، له‌ ئاكامی خۆپیشاندانی ساڵڕۆژی قه‌تلی عامی خه‌ڵك له‌ “مسجد الخلیل”، فه‌له‌ستینیه‌كان و هێزه‌كانی رژیمی ئێسرائیل له‌ لێوار‌ی رۆژئاواپێكه‌وه‌ ده‌رگیر بوون.
له‌ جه‌ریانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌، فه‌له‌ستینییه‌كان به‌ هاویشتنی به‌رد هێرشیان كرده‌سه‌ر پۆلیسی ئێسرائیل و پۆلیسی “ئێسرائیل”یش به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ گازی فرمێسكڕێژ، بڵاوه‌ی به‌ فه‌له‌ستینه‌كان كرد. له‌ ئاكامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌، دوو فه‌له‌ستینی به‌ سه‌ختی بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌م خۆپیشاندانه‌ به‌ بۆنه‌ی بیست و یه‌كه‌مین كوشتاری فه‌له‌ستینیان له‌ “مسجد الخلیل” به‌ڕێوه‌چوو.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →