خۆپیشاندانی توندوتیژیانه‌ له‌دژی به‌رپرسانی وڵاتانی جی حه‌وت

34
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز” رۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، خۆپیشاندان سه‌رله‌نوێی هه‌زاران كه‌س له‌ هه‌ڵسووڕاوانی دژه‌سه‌رمایه‌داری له‌دژی به‌رێوه‌چوونی دانیشتنی حه‌وت وڵاتی سه‌نعه‌تی جیهان له‌ ئاڵمان به‌ره‌و توندوتیژی كێشرا.هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و وێڕای سه‌ركوت كردنیان، ژماره‌یه‌كیان لێ بریندار كردن. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س له‌م رێپێوانه‌ به‌شداریان كردووه‌. ناڕازییان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشگه‌لێك له‌دژی شه‌ڕ و بێ عه‌داڵه‌تی رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی لێبڕاوانه‌ له‌دژی په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری و فه‌لاكه‌ت خه‌بات ده‌كه‌ن. به‌ وته‌ی خۆپیشانده‌ران، كاتێك هه‌ر رۆژه‌ هه‌زاران ئینسان له‌ برسیه‌تی و هه‌ژاریدا گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هه‌زینه‌ی قورسی وه‌ها دانیشتنێك، زۆر ناعادڵانه‌یه‌. هه‌زینه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی نوێترین جه‌له‌ساتی سه‌رانی حه‌وت وڵاتی گه‌وره‌ی سه‌نعه‌تی له‌ رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، نزیكه‌ی ١٣٠ میلیۆن یۆرۆ به‌راوه‌رد كراوه‌.