خۆپیشاندانی تۆندڕوه‌كان له‌ ئوكراین

72
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له‌ هێزه‌كانی میللی گه‌رای تۆندڕه‌وی سه‌ربه‌ ده‌وڵه‌تی “ئوكراین” و لایه‌نگره‌كانیان له‌ ناوه‌ندی شاری “كیێف”، پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌، خۆپیشاندانیان وه‌رێخست.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌م كه‌سانه‌ كه‌ سه‌روچاویان به‌ نقاب داپۆشبوو، لاستیكی ئوتۆمبیله‌كانیان ئاگردا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش، ئاڵای سپی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌یان هه‌ڵگرتبوو. ئه‌م كه‌سانه‌ داوایان له‌ ده‌وڵه‌ت كرد كه‌ به‌ رێكه‌وتنی ئاته‌ش به‌سی “مینسك” كۆتایی بێنێت و له‌گه‌ڵ جیایخوازانی لایه‌نگری ده‌وڵه‌تی روسیه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌، بڕیاری شه‌ڕ، رابگه‌یه‌نێت. جێگای ئاماژه‌یه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خۆپیشانده‌ران له‌ گوردانه‌كانی خۆبه‌خشی لایه‌نگری ده‌وڵه‌ت بوون و لیباسی نیزامیان له‌به‌ر كردبوو.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →