به پێی راپۆرتی “بی بی سی”، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی شاری “غه‌زنی” به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێك، خوازیاری رزگار كردنی ٣٠ موسافیری به بارمته‌گیراو له ویلایه‌تی “زابۆل”ی ئه‌فغانستان بوون.له‌م كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌دا، خۆپیشانده‌ران هه‌ڕه‌شه‌یان له كاربه‌ده‌ستانی مهحللی و ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی كرد كه ئه‌گه‌ر له زووترین كاتدا بارمته‌كان ئازاد نه‌كرێن، ئه‌وان مه‌سیری كابۆل ــــ قه‌نده‌هار داده‌خه‌ن. له ئاڵوگۆڕێكی دیكه، رۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی ره‌شه‌ممه له جه‌ریانی ناڕه‌زایه‌تی ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ویلایه‌تی “جۆزجان” له باكووری ئه‌فغانستان به گرفته سنوورییه‌كانی نێوان ئه‌فغانستان و توركه‌مه‌نستان، لانیكه‌م ٣ كه‌س له ناڕازییان به ده‌ستی پۆلیس كوژراون. هاوكات نوێنه‌ری پایه‌به‌رزی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌فغانستان، له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حزووری گروپی ناسراو به حكومه‌تی ئیسلامی له‌م وڵاته نیگه‌رانی ده‌ربڕی. پێشتر روسیه به شورای ئه‌منیه‌ت هوشداری دابوو كه ده‌بێ پێش به گه‌شه كردنی گروپی داعش له ئه‌فغانستان بگرن.