خۆپیشاندانی خه‌ڵكی ئاڕژانتین له‌ چله‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كودتای نیزامیی

125
هه‌زاران كه‌س له‌ ئاڕژانتین به‌ بۆنه‌ی ساڵه‌وه‌گه‌ڕی كودتای نیزامیی به‌ پشتیوانیی ئه‌مریكا و دستپێكرانی دیكتاتۆریی ئه‌و كات، له‌ شاری “بۆینێس ئایرێس”ی پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ خۆپیشاندانیان كرد.
خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها له‌ دژی سه‌فه‌ری “باڕاك ئۆباما” سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا بۆ ئاڕژانتین ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. كود‌تایی نیزامیی كه‌ له‌ ساڵی ١٩٧٦ به‌ پشتیوانی رێكخراوه‌ ئه‌مریكاییه‌‌كان ئه‌نجام درا، قۆناغی ده‌ستپێكرانی ده‌وره‌یه‌كی ٧ ساڵه‌ی سه‌ركوت له‌ دژی هێزه‌ چه‌په‌كان، یه‌كێتییه‌ كرێكارییه‌كان و نه‌یاران بوو. له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ حكومه‌ت نیزامیی كه‌ به‌ “شه‌ڕی پیس” به‌ناوبانگه‌، ده‌سه‌ڵات ده‌ستی داوه‌ته‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی‌ به‌ربڵاو، ئه‌شكه‌نجه‌ و ئێعدامی نه‌یارانی چه‌پگه‌رای. راپۆرته‌كان باسله‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌وری ٣٠ هه‌زار كه‌س له‌ سه‌ركوتی كود‌تای خوێناویی له‌ دژی نه‌یارانی چه‌پگه‌را و ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌ كرێكارییه‌كان كوژران و هه‌روه‌ها ژوماره‌یه‌كی زۆریش بێسه‌روشوێن بوون و سه‌دان مناڵ كه‌ دایكیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، رفێندران.