خۆپیشاندانی خه‌ڵكی ئیمارات له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ شه‌ڕی یه‌مه‌ن

351
به‌ پێی راپۆرته‌كان، بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی خۆپیشاندانێكی به‌رین له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ شه‌ڕی یه‌مه‌ن به‌ڕێوه‌چوو. خه‌ڵكی ئیمارات به‌ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێكی به‌رین داوایان له‌ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ڵاته‌ كرد تا كۆتایی به‌م شه‌ڕه‌ ماڵوێرانكه‌ره‌ بێنن. خه‌ڵكی ئیمارات له‌م خۆپیشاندانه‌، ناردنی سه‌ربازان و نیزامیانی ئه‌م وڵاته‌ بۆ شه‌ڕ له‌ یه‌مه‌نیان به‌ توندی مه‌حكوم كرد و داوایان له‌ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ كرد تا نیزامیانی ئیماراتی له‌ یه‌مه‌ن ببه‌نه‌ده‌ره‌وه‌. شایانی باسه‌ فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئیمارات بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی شكستی قورسی رۆژی جومعه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ٤٥ نیزامی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ناوچه‌ی “ساله‌”ی یه‌مه‌ن كوژران، له‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌وه‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی یه‌مه‌نیان بۆمباران كرد‌. شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئیمارات ناوچه‌گه‌لێك له‌ ئۆستانی سه‌عده‌ له‌ باكوری یه‌مه‌ن و هه‌روه‌ها ناوچه‌گه‌لێك له‌ “مارب” و ناوچه‌ی “جه‌به‌ل عه‌تان” له‌ سه‌نعا پێته‌ختی یه‌مه‌نیان بۆمباران كرد كه‌ به ‌وته‌ی شاهیدحاڵان، دوكه‌ڵێكی خه‌ست له‌م ناوچانه‌ به‌رچاو كه‌وتووه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ رۆژی جومعه‌ له‌ جه‌ریانی عه‌مه‌لیاتی نیزامی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سه‌عودی له‌دژی حه‌وسییه‌كان، ٤٥ سه‌ربازی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و پێنج سه‌ربازی به‌حره‌ینی كوژران.