خۆپیشاندانی خه‌ڵكی به‌حره‌ین

255
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز” ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خه‌ڵكی به‌حره‌ین به‌ به‌رێوه‌به‌ردنی خۆپیشاندان، خوازیاری پێراگه‌یشتن به‌ ئازادی و دموكراسی بوون. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی به‌حره‌ین به‌ به‌رێوه‌به‌ردنی خۆپیشاندان له‌ ٤٣هه‌مین ساڵرۆژی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌یان به‌ده‌ست ئیستعماری ئینگلیس، له‌ ژێر رێوشوێنی توندی ئه‌منیه‌تی، جارێكیتر له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان بۆ پێراگه‌یشتن به‌ ئازادی و دموكراسی، پێداگریان كرد. له‌م نێوانه‌دا، هێزه‌كانی حاكم، به‌ به‌شداری به‌رین له‌ شه‌قامه‌كان و ناوچه‌ جیاجیاكانی به‌حره‌ین، به‌ پێكهێنانی پوستی ئیستی بازڕه‌سی، به‌نیاز بوون كه‌ پێش به‌ حزووری توندی ئه‌منیه‌تی خه‌ڵك بگرن.