خۆپیشاندانی خه‌ڵكی دانمارك بۆ پشتیوانی له‌ په‌ناخوازان

491
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی ره‌زبه‌ر ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌خه‌ڵكی مرۆڤدۆستی دانمارك له‌ “كۆپێنهاگ” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌، بۆ پشتیوانی له‌ په‌ناخوازان خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
خۆپیشانده‌ران به‌ مه‌حكوم كردنی سیاسه‌تی دژبه‌ كۆچبه‌ری و نامرۆڤانه‌ی وڵاتانی ئوروپایی له‌ به‌رخورد له‌گه‌ڵ په‌ناخوازان، خوازیاری پشتیوانی له‌وان بوون. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، خۆپیشاندانێكی هاوشێوه‌ له‌ شاره‌ بچوكه‌كانی دیكه‌ی دانمارك به‌ ئامانجی پشتیوانی له‌ كۆچبه‌ران، به‌ڕێوه‌چوو. شایانی باسه‌ مانگی رابردووش زیاتر له‌ ٣٠ هه‌زار كه‌س له‌ كۆپێنهاگ كۆبوونه‌وه‌ و داوای قبوڵ كردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ په‌ناخوازانیان كرد.