خۆپیشاندانی خه‌ڵكی فه‌رانسه‌ بۆ پشتیوانی له‌ یونان

62
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرونیوز”، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ مانگی پووشپه‌ڕ، هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی فه‌رانسه‌ بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی یونان و ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته، له شاری‌ پاریس خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.خۆپیشانده‌ران داوایان له‌ ده‌نگده‌رانی خه‌ڵكی یونان كردووه‌ كه‌ له‌ راپرسی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ ریازه‌تی ئابوورییه‌كانی داسه‌پاو له‌ لایه‌ن یه‌كیه‌تی ئۆروپاه‌وه‌ بۆسه‌ر ئه‌م وڵاته‌، ده‌نگی “نا‌” بده‌ن. هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانی پاریس، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ناڕازییان به‌ سیاسه‌ته‌كانی یه‌كیه‌تی ئۆروپا سه‌باره‌ت به‌ یونان، له‌ باقی شاره‌كانی فه‌رانسه‌ وه‌كوو “مارسه‌ی و مۆنپێلیه‌”یش رژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان. شایانی باسه‌، بڕیاره‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌ڵێنگه‌لێكی ئابووری كه‌ ده‌وڵه‌تی یۆنان ناچاره‌ به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنیان، له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی به‌سته‌ی یارمه‌تی ماڵی، ، بچێته‌ نێو ئه‌م راپرسیه‌وه‌، تا خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ره‌زامه‌ندی یان دژایه‌تی خۆیان نیشان بده‌ن.