راپۆرته‌كان باس له به‌ڕێوه‌چوونی دوو خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و كوژرانی لاوێكی فه‌له‌ستینی به زه‌بری فیشه‌كی نیزامیانی رژیمی ئیسرائیل، له رۆژی شه‌ممه پێنجی مانگی به‌فرانبار، ده‌كات.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، خه‌ڵكی ناڕازیی فه‌له‌ستین رۆژی شه‌ممه به خۆپیشاندان له “به‌یتۆلمۆقه‌ده‌س” خوازیاری دانه‌وه‌ی ته‌رمی كوژراوه‌كان به بنه‌ماڵه‌كانیان بوون. شایانی باسه رژیمی ئیسرائێل له دانه‌وه‌ی ته‌رمی ده‌یان فه‌له‌ستینی خۆده‌بوێرێت و ئه‌مه‌ش به‌دژی مه‌ساڵحی ئه‌منییه‌تی ده‌زانێت. هه‌روه‌ها سه‌دان فه‌له‌ستینیش بە به‌رپاكردنی خۆپیشاندان له ئه‌نجامی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمی ژنێك له لێواری رۆژئاوای رووباری ئۆردوون له‌دژی كرده‌وه‌ی ئه‌رته‌شی ئیسرائێل درووشمیان وته‌وه. ئه‌م خۆپیشاندانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تیه‌كانی ئیسڕائیله‌وه سه‌ركوت كرا. له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌مان رۆژ، نیزامییانی رژیمی ئیسرائیل له به‌یتولموقه‌ده‌س گومان ده‌خه‌نه سه‌ر لاوێكی ٢٦ ساڵ ته‌مه‌ن و ده‌یده‌نه به‌ر گولله و ده‌یكوژن. شایانی باسه له ئه‌نجامی ده‌ستپێكی تیكههڵچوونی توند و تیژانه له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبره‌وه تا ئێستا زیاتر له ١٣٠ كه‌سی شارومه‌ندی فه‌له‌ستینی و ١٩ ئیسرائیلی كوژراون.