خۆپیشاندانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ ئه‌فغانستان

220
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، رۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و دانیشتووانی شاری “كابول”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ درێژه‌ی توندوتیژییه‌كان له‌ پێته‌ختی ئه‌فغانستان، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخستبه‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، خۆپیشانده‌ران له‌ نزیك شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی كامیونێك كه‌ كوژرانی ١٥ كه‌س و برینداربوونی زیاتر له‌ ٢٠٠ كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست‌. شایانی باسه‌، له‌ جه‌ریانی توندوتیژییه‌كانی رۆژانی جومعه‌ و شه‌ممه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ كابول، لانیكه‌م ٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌دان كه‌سیش بریندار بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →