خۆپیشاندانی خه‌ڵكی ویه‌ن بۆ پیشتوانی له‌ په‌ناخوازان

327
به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خه‌رمانان، زیاتر له‌ ٢٠ هه‌زار كه‌س له‌ خه‌ڵكی ویه‌ن پێته‌ختی وڵاتی ئۆتریش رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و بۆ پێشتوانی له‌ په‌ناخوازان، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، چه‌ند رۆژ دوای دۆزینه‌وه‌ی كامیونی هه‌ڵگری ته‌رمی ٧١ په‌ناخواز له‌ یه‌كێك له‌ ئۆتوبانه‌كانی ئۆتریش، خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ له‌دژی هه‌ڵسوكه‌وتی نائینسانی له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ران و داخرانی سنووره‌كانی له‌سه‌ر ئه‌م په‌ناخوازانه‌، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. ناڕازییان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پارلمان، خوازیاری پێراگه‌یشتن به‌ بارودۆخی په‌ناخوازان بوون. شایانی باسه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌م رێپیوانه‌، مه‌راسمێك بۆ یادی ئه‌م ٧١ قوربانییه‌ له‌ ویه‌ن به‌رێوه‌چوو.