خۆپیشاندانی خه‌ڵك له‌ عێراق

381
خه‌ڵكی عێراق به‌ خۆپیشاندان له‌ به‌غدا و ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته‌، خوازیاری لێپرسینه‌وه‌ له‌ كاربه‌ده‌ستانی خراپ بوون.هه‌زاران كه‌س له‌ به‌غدا و ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان، داواكاری لێپرسینه‌وه‌ له‌ كاربه‌ده‌ستانی گه‌نده‌ڵ و چاكسازی له‌ ده‌زگایی قه‌زایی ده‌وڵه‌ت بوون. ناڕازییان به‌ مه‌حكوم كردنی شێوازی خه‌ده‌مات ره‌سانی ده‌وڵه‌ت، داوایان له‌ “حه‌یده‌ر عه‌بادی” سه‌رۆك وه‌زیری عێراق كرد كه گۆڕانكاری زیاتر ئه‌نجام بدات. له‌ به‌رامبه‌ردا، هێزه‌ عێراقییه‌كان بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره‌ كێشه‌یه‌ك، رێوشوێنی توندی ئه‌منیه‌تیان گرتۆته‌پێش.