خۆپیشاندانی خوێندكارانی ناڕازیی له‌ شیلی

304y

به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، هه‌زاران خوێندكاری مه‌دره‌سه‌ و دانیشگاكان، جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی خوێندن و ئاموزش له‌ پێته‌ختی “شیلی”، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، خۆپیشاندانی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ له‌ شاری “سانتیاگۆ” پێته‌ختی شیلی به‌ دخاله‌تی هێزه‌كانی پۆلیس به‌ تووندویژی كێشرا. هێزكانی پۆلیسی شیلی بۆ بڵاوه ‌پێكردن به‌ خۆپیشانده‌ران، له‌ گازی فرمێسكرێژ و ئۆتۆمۆبیلی ئاوپاش كه‌ڵكیان وه‌رگرت. شایانی باسه‌، بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران له‌ شیلی له‌ ساڵی ٢٠١١وه‌، بۆ باشتر بوونی سیستمی ئاموزشی و رایه‌گان بوونی به‌ته‌واوه‌تی خوێندن بۆ هه‌موان، له‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.