خۆپیشاندانی خوێندكارانی ناڕازی له‌ مكزیك

15
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خوێندكارانی ناڕازی به‌ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان له‌ شاری “تیكستلا”ی مكزیك، خوازیاری ته‌حریمی هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌م وڵاته‌ بوون.به‌ پێی راپۆرتی یۆرۆنیوز، ئه‌م خوێندكارانه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ چاكسازییه‌كان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی مكزیك له شێوه‌ی دامه‌زراندنی موعه‌لیمان و ناڕوونی سه‌باره‌ت به‌ ٤٣ خوێندكاری بێ سه‌روشوێن بوو، خوازیاری ته‌حریمی هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌م وڵاته‌ بوون. شایانی باسه‌، ئه‌م چاكسازییه‌ ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی ئه‌م وڵاته‌ی لێكه‌وته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه بوونه‌ته‌ هۆی داخرانی‌ چه‌ندین مه‌دره‌سه‌. رۆژی سێشه‌ممه‌ش موعه‌لیمانی تووڕه‌ له‌ مێكزیكۆسیتی هێرشیان كرده‌ سه‌ر چه‌ند ناوه‌ندێكی ده‌نگدان و ئاگریان تێبه‌ردا.