خۆپیشاندانی خوێندكاران له‌ سانتیاگۆ

312y
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، هه‌زاران دانش ئامووز و خوێندكار جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی خوێندن و ئاموزشیی ده‌وڵه‌تی شیلی، له‌ “سانتیاگۆ” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.ئه‌م خۆپیشاندانه‌ پاش ده‌ستێوه‌ردانی پۆلیس به‌ره‌و تووندوتیژی كێشرا و هێزه‌ ئینتزامییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران، له‌ گازی فرمێسرێژ و ماشینی ئاوپاش كه‌ڵكیان وه‌رگرت. شایانی باسه‌ بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران له‌ شیلی له‌ ساڵی ٢٠١١ دا، خوازیاری باش بوونی سیستمی ئاموزشی و به‌خۆڕایی بوونی به‌ته‌واوه‌تی خوێندن بۆ هه‌موو كه‌سێك له‌م وڵاته‌یه‌.