رۆژی جومعه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌دان خوێندكار له ستانبول له‌دژی شورای ئاموزشی باڵای توركیه خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه، پۆلیسی توركیه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له گولله‌ی پلاستیكی و گازی فرمێسك‌ڕێژ، هێرشی كرده سه‌ر خوێندكارانی ناڕازی و ژماره‌یه‌كیشیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. شورای ئاموزشی باڵا له ساڵی ١٩٨١ی زایینی له لایه‌ن شورای نیزامی توركیه‌وه بۆ چاودێری به‌سه‌ر دانیشگاكانی ئه‌م وڵاته، دامه‌زراوه. به وته‌ی ناڕازییان، ده‌وڵه‌تی ئیسلامگه‌رای توركیه له‌م ناوه‌نده بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی چالاكییه‌كانی خوێندكاران له دانیشگاكان، كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. خۆپیشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشمی “لاوان ناترسێن، ئه‌ردۆغان و شورای ئاموزشی باڵا هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه، ده‌وڵه‌تی قاتڵ ده‌بێ وڵامده‌ره‌وه‌ی بێت”، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی شورای ئاموزشی باڵا بوون.