شه‌وی شه‌ممه ده‌یان هه‌زار كه‌س له هاوڵاتیانی ئیسرائیلی له “تێل ئاڤیڤ” له‌دژی “بێنیامین نه‌تانیاهۆ” سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌م وڵاته، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست و خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون.
ئه‌مه گه‌ورترین خۆپیشاندان له كارزاری هه‌ڵبژارنه‌كانی ئه‌م دواییه له پێته‌ختی ئیسرائیله كه ده‌یان هه‌زار ئیسرائیلی له مه‌یدانی “رابین” له تێل ئاڤێڤ كۆبوونه‌وه كه بۆ سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌م وڵاته په‌یامی ده‌ست له كار كێشانه‌وه بنێرن. ئه‌م خۆپیشاندانه له‌لایه‌ن ناوه‌ندێكی مه‌ده‌نی به‌رێوچوو كه زۆرتر چه‌پگه‌را و میانهڕهوكان له لایه‌نگرانی به‌ئه‌ژمار دێن. شایانی باسه، ٢٦ی مانگی ره‌شه‌ممه هه‌ڵبژاردنی پارڵمان له ئیسرائیل به‌رێوده‌چێت و راپرسییهكان نیشان ده‌دات كه سه‌ره‌ڕای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ٢٠١٣ی زایینی، “بێنیامین نه‌تانیاهۆ” ئه‌مجاره یه‌كه پاڵێوراو نییه.