به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، سه‌دان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی وڵاتانی ئینگلیس و سپانیا له ناڕه‌زایه‌تی به شه‌ڕ و ده‌خاڵه‌تی نیزامی ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوایی له سوریه و عێراق خۆپیشاندانی به‌رینیان وه‌ڕێخست.
سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌خه‌ڵكی سپانیا له زیاتر له ٢٥ شاری ئه‌م وڵاته له‌دژی شه‌ڕ و كوشتاری كه‌سانی مه‌ده‌نی له سوریه و عێراق دروشمیان به‌رز كرده‌وه. ناڕازییان ده‌ڵێن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه هێرشی تیرۆریسته ئیسلامییه‌كان ده‌بێ مه‌حكوم بكرێت، ده‌بێ به‌ره‌نگاری شه‌ڕ و ده‌ستێوه‌ردانی نیزامی ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوایی و ئه‌ندامی ناتۆش ببینه‌وه. هاوكات له كاتی وتووێژی دیپلۆماتیكی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌دژی داعش، هه‌زاران كه‌س به كۆبوونه‌وه له له‌نده‌ن، له‌دژی ده‌خاڵه‌تی نیزامی ده‌وڵه‌تی ئینلگیس له سوریه خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست و دروشمی “شه‌ڕ رابگرن”یان به‌رز كرده‌وه. به وته‌ی خۆپیشانده‌ران، زیاتر له یه‌كساڵه سوریه له لایه‌ن گه‌وره‌ترین زلهێزه نیزامییه‌كانی جیهان واته ئا‌مریكا و روسیه بۆمباران و وێران كراوه.