هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاری” هۆنگ كۆنگ”ی چین رۆژی جومعه هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین رۆژی ساڵی تازه‌ی زایینی، رژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانی دژه ده‌وڵه‌تییان سازدا.
خۆپیشانده‌ران به هه‌ڵگرتنی چه‌تری زه‌رد وه‌ك سه‌مبۆلی بزووتنه‌وه‌ی “دێمۆكراسی” له هۆنگ كۆنگ و به ده‌سته‌وه‌گرتنی چه‌ندین پلاكارد به‌ناوه‌ڕۆكی “ئازادیخوازی”، خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت بوون. خه‌ڵكی هۆنگ كۆنگ سه‌باره‌ت به ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تی چین، له‌وانه، له سیستمی په‌روه‌رده و هه‌ڵبژاردن ناڕازین. ناڕازیان به‌ده‌ست گه‌ڵاڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی چین بۆ ته‌ئیدی سه‌لاحییه‌تی كاندیداتۆره‌كان له هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٧ی هۆنگ كۆنگ تووره بوون و خوازیاری به‌رێوه چوونی هه‌ڵبژاردنێكی ئازادن.