خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ ئارژانتین

50
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌رپرسانی و ئه‌ندامانی ئه‌حزابی نه‌یاری ده‌وڵه‌تی ئارژانتین له‌وانه‌ ئه‌ندامانی ئه‌حزابی كرێكاری، خۆپیشاندانێكی به‌ربڵاویان له‌م وڵاته‌ وه‌ڕێخست.
ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تییه‌كان و ئه‌حزابی ئۆپۆزیسیۆن له‌ ئارژانتین له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌وه‌، خۆپیشاندانێكی ٢٤ ساعه‌ته‌یان ده‌ستپێكردووه‌. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئارژانتین وێڕای دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كان، خۆپیشاندانی ئه‌حزابی نه‌یاری ده‌وڵه‌تیان سیاسی راگه‌یاندووه‌. شایانی باسه‌، ئه‌ندامانی ئه‌حزابی كرێكاری ئارژانتین له‌وانه‌ گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی، هه‌وایی و ده‌ریایی و هه‌روه‌ها خه‌ده‌ماتی بانكداری و خه‌ده‌ماتی عمومی له‌م خۆپیشاندانه‌ دژه‌ ده‌وڵه‌تییه‌، به‌شدارییان كردووه‌.