خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ ئاڵبانی

777
هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی ئاڵبانی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نكرانی به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت و په‌ره‌سه‌ندنی بێكاری و هه‌ژاری، له‌ شه‌قامه‌كانی “تیرانا” ‌پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستیان دایه‌ خۆپیشاندان.
خۆپیشانده‌ران به‌ كوبوونه‌وه‌ له‌به‌ر ساختمانی ده‌وڵه‌ت، دروشمی دژه‌ ده‌وڵه‌تییان وته‌وه‌.ناڕازیان ده‌ڵێن، نه ‌ته‌نها هیچكام له‌ به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ چاكسازی وه‌زعییه‌تی ئابووری، رێفاهی، پێكهێنانی فۆرسه‌تی پیشه‌یی و سیستمی ده‌رمانی جێبه‌جێ نه‌كراوه‌، به‌ڵكوو هه‌ژاری و بێكاریی لایه‌نی به‌ربڵاوتریش به‌ خۆوه‌ گرتووه‌ ئه‌مه‌ دووهه‌مین خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ ماوه‌ی ده‌ رۆژی رابردووه‌‌.