خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ توركیه‌

144
پاش ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌ شاری “سوروچ” له‌ نزیك سنووری توركیه‌ له‌گه‌ڵ سوریه‌، هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی توركیه‌ له‌ مه‌یدانی “ته‌قسیم”ی ستانبۆل له‌دژی “ره‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان”، سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، خۆپیشانده‌ران به‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی دروشم له‌دژی داعش و حێزبی عه‌داله‌ت و ته‌وسێعه‌، ده‌وڵه‌تی ئیسلامگه‌رای “توركیه‌”یان وكوو پشتیوانی گروپی جه‌نایه‌تكاری “داعش” ناولێبرد. هێزه‌كانی پۆلیسی توركیه‌ هێرشیان كرده‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران و به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ گازی فرمێسكڕێژ و ماشینی ئاوپاش، له‌ هه‌وڵی بڵاوه‌ پێكردن به‌ خۆپیشانده‌ران بوون. شایانی باسه‌، دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌ شاری سورۆچ، لانیكه‌م ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ ده‌وربه‌ری ناوه‌ندێكی فه‌رهه‌نگی روویداوه‌ كه‌ ده‌وترێت، شوێنی نیشته‌جێ بوونی سه‌دان لاو و قسه‌ و باس له‌سه‌ر بازسازی و نوێژنكردنه‌وه‌ی شاری كۆبانی بووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →