خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ توركییه‌

762
سه‌دان كه‌س له‌خه‌ڵكی توركییه‌ له‌ ناڕه‌زاییه‌تی به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامگرای عه‌داڵه‌ت و گه‌شه‌پێدان و سیاسه‌ته‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری ئه‌م وڵاته‌، له‌ ستانبوول خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
خۆپیشانده‌ران له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت، له‌دژی ئه‌ردۆغان دروشمیان وته‌وه‌.هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانیش به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ناڕازییان و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ گازی فرمێسكڕێژ و ئاوی پڕفشار سه‌ركوتیان كردن.خۆپیشانده‌ران كه‌ سه‌روچاویان داپۆشیبوو، له‌گه‌ڵ خۆراگریی ل به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی پۆلیس به‌ به‌ردهاویشتن به‌ گژیانداچوونه‌وه‌.له‌لایه‌كی دیكه‌ و هاوكات سه‌دان كه‌س له‌ شارومه‌ندانی شاری باتمان له‌ باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركییه‌ سه‌ره‌رای هه‌واڵی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ پێشگرتن به‌ به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان، رژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان و بۆ پشتیوانی له‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ شاره‌كانی كوردوستان خۆپیشاندانیان كرد.