به پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه”، هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانی توركیه له‌وانه “ستانبۆل و ئێزمیر” له ساڵڕۆژی كوشتنی تازه‌لاوێكی ١٥ ساڵ ته‌مه‌ن له لایه‌ن پۆلیسه‌وه، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه دوابه‌دوای ده‌ستێوه‌ردانی پۆلیس به‌ره‌و تووندۆتێژی كێشرا و ده‌یان كه‌س له ناڕازییان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. شایانی باسه كه “بێركین ئه‌لوان” تازه‌لاوی ١٥ ساڵه له مانگی ژۆئه‌نی ٢٠١٣ له جه‌ریانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی “پاركی گێزی” به هۆی به‌ركه‌وتنی نارنجهكی فرمێسكرێژ به تووندی بریندار بوو و له رێكه‌وتی ١١ی مارسی ٢٠١٤ی زایینی گیانی له‌ده‌ستدا. مه‌رگی ناوبراو له‌و كاته‌دا به‌ره‌وڕووی ناڕه‌زایه‌تی خیابانی سه‌دان ناڕازی به ده‌وڵه‌تی “ره‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌و كات، له شاره گه‌وره‌كانی توركیه بۆوه.