زیاتر له ١٥ هه‌زار هاوڵاتی خه‌ڵكی رۆمانی به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانی دژه ده‌وڵه‌تی و كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ له بوخارێست پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر و وه‌زیری ناوخۆی رۆمانی بوون.
ئه‌م خۆپیشاندانه به مه‌ودایه‌كی چه‌ند رۆژ له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له كلۆپێكی شه‌وانه روویدا كه گیان له‌ده‌ستدانی ٣٢ كه‌سی لێكهوتهوه. خۆپیشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشم، به گه‌نده‌ڵی ماڵی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت و كه‌مته‌رخه‌می به خاڵی ئیمه‌نی له‌م كلوپه شه‌وانه‌یه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری كۆتایی هێنان به “دزی و چه‌پاو” بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه به پێی راپۆرتی یۆرۆنیوز دوابه‌دوای په‌سه‌ره‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك، سه‌رۆك وه‌زیری رۆمانی له رۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر رایگه‌یاند كه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی تێكهه‌ڵچوونی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌م وڵاته واز له پۆسته‌كه‌ی دێنێت.