خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ كشمیر

650
خۆپیشاندانی زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س له‌ “سرینگێر” ناوه‌ندی ئیداری كشمیری هێند، تێكهه‌ڵچوونی پۆلیس له‌گه‌ڵ ناڕازییانی لێكه‌وته‌وه‌.
ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌ رۆژی جومعه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو و بۆ مه‌حكوم كردنی كوشتنی خوێندكارێكی رشته‌ی موهه‌ندیسی له‌ جه‌ریانی ناڕه‌زاه‌یتییه‌كانی ٧ی نوامبر به‌ڕێوه‌چووه‌. ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو رێك دوای ئه‌وه‌ رووده‌دات كه‌ سه‌رۆك وه‌زیری هێند یارمه‌تی ١٢ میلیارد دۆلاریی به‌ ناوچه‌ خه‌سارپێگه‌یشتووه‌كانی كشمیر دابوو. كشمیر كه‌ به‌ زۆریی موسڵمان نشینن، ناوچه‌یه‌كه‌ كه‌ هێندووه‌كانی هێند و موسڵمانانی پاكستانی له‌سه‌ری كێشه‌یان هه‌یه‌ و هه‌ر دووكیان ئیدیعای خاوه‌نداریه‌تی ده‌كه‌ن.