خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ كۆره‌ی جنوبی

128y

ۆژی جومعه‌ ٤ی مانگی گوڵان، خه‌ڵكی كۆره‌ی جنوبی له‌وانه‌ هه‌زاران كرێكار، له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “ئاسۆشێتدپرێس”، ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌ شاری “سێئول” و باقی شاره‌كانی كۆره‌ی جنوبی به‌ڕێوه‌چوو. شایانی باسه‌ ئه‌م خۆپیشاندانه‌، دوابه‌دوای بانگه‌وازی گه‌وره‌ترین یه‌كیه‌تی كرێكاری كۆره‌ی جنوبی، له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌چوو. یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كان هه‌روه‌ها به‌ هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌منییه‌تی شوغڵی و پێداچوونه‌وه‌ به‌سه‌ر سیستمی خانه‌نشینی، ناڕازیین.