خۆپیشاندانی دژه‌ دوڵه‌تی له‌ توركیه‌

652
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی توركیه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامگه‌رای ئه‌م وڵاته‌ له‌ شاری ستانبول، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیه‌ به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ گازی فرمێسكڕێژ و ئۆتۆمبیلی ئاوپاش هێرشیان كرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و له‌گه‌ڵیان تێكهه‌ڵچوون. ناڕازییان به‌ خۆڕاگری و دیفاع له‌ خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی پۆلیس، تا دره‌نگانێكی شه‌و به‌ رێپێوان له‌ شه‌قامه‌كانی ستانبول له‌دژی چه‌وسانده‌وه‌ و سه‌ركوت له‌ توركیه‌، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م مانگانه‌ی دواییدا ده‌وڵه‌تی ئیسلامگه‌رای توركیه‌ سه‌ركوتی نه‌یارانیان چڕتر كردۆته‌وه‌ و تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ نه‌یاران له‌وانه‌ رۆژنامه‌نووسانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. به‌ پێی هه‌واڵێكی دیكه‌ هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، مه‌ئمورانی پۆلیسی توركیه‌ له‌ ماوه‌ی هێرشه‌كانی خۆیدا، لانیكه‌م ٣٠ هه‌ڵسووڕاوی خوێندكارییان له‌ شاری “ئادانا”ی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. هاوكات هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ بۆسه‌ر ناوچه‌ كوردنشینه‌كان له‌وانه‌ سیلوان و جه‌زیره‌، هه‌ورا به‌رده‌وامه‌ و ئه‌م شارانه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ گه‌مارۆ دراون.