خۆپیشاندانی دژه‌ ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی له‌ ئامریكا

565
له‌ ماوه‌ی رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌دا، هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی ئامریكا له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ له‌وانه‌ نیۆیۆرك و شیكاگۆ له‌دژی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین ئه‌م خۆییشاندانانه‌ له‌ شاری نیۆیۆرك به‌ڕێوه‌چوو. ناڕازییان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم و هه‌ڵكردنی پالاكارد، خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی و نابه‌رابه‌ری بوون. خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ و توندوتیژانه‌ی پۆلیسی ئامریكا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. هاوكات خۆپیشاندانێكی هاوشێوه‌ش له‌ شاری شیكاگۆ به‌ڕێوه‌چوو. له‌ جه‌ریانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌، مه‌ئمورانی پۆلیس به‌ هێرش بۆسه‌ر ناڕازییان ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ده‌وترێت له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌ ئامریكاییه‌كان له‌دژی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی و توندوتیژی پۆلیسه‌.