خۆپیشاندانی دژه‌ سه‌رمایه‌داری له‌ ئانتالیا هاوكات له‌گه‌ڵ دانیشتنی گروپی بیست

654
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ دانیشتنی گروپی بیست له‌ ئانتالیای توركیه‌، سه‌دان كه‌س له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌رمایه‌داری و سیاسه‌تی ئه‌م گروپه‌ خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
خۆپیشانده‌ران به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكاردگه‌لێك و وتنه‌وه‌ی دروشم، نیزامی سه‌رمایه‌داریان مه‌حكوم كرد و به‌ سه‌به‌بكاری هه‌موو كێشه‌ و گرفته‌كانی جیهان ناویان لێبرد. به‌ وته‌ی ناڕازییان له‌ حاڵێكدا كه‌ هه‌ژاری و برسیه‌تی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌م نیزامه‌ له‌ جیهان گه‌یشتۆته‌ لوتكه‌، سه‌رمایه‌داران و ئه‌مپریالیسته‌كان كۆده‌بنه‌وه‌ تا به‌ په‌ره‌پێدان به‌ شه‌ڕ و كوشتار له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌ نێو خۆیان دابه‌شی بكه‌ن. به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ جه‌ریانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌، هێزه‌كانی پۆلیس به‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر ناڕازییان، ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌ستبه‌سه‌ر كردن.